مه‌ودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌گه‌رى دانوستان و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئیسلام ئابادى پاكستان، به‌ڵام نرخى نه‌وت له بۆرسه‌ى جیهانیی به جێگیریی ماوه‌ته‌وه و به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینێكى ئه‌وتۆى تۆمارنه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 95 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 87 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نه‌وت به‌هۆى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، له ماوه‌ى مانگى رابردوو گه‌یشته ئاستێكى به‌رز كه 119 دۆلار بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران دانوستان ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌گه‌رچى ئێران باس له‌وه‌ده‌كات تیم ره‌وانه‌ى ئیسلام ئاباد ناكات.
ع