مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاکسازیی کەرتی ئەمنیدا ئاشکرایکرد سەرجەم هێزە ئەمنییەلکان یەک ئامانج و ئەرکیان هەیە کە ئەویش پاراستنی ئاسایش و سەروەریی وڵاتە.
عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند “هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەندامانی وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ، حەشدی شەعبی و پێشمەرگەدا نییە و لە کاتی هەر هەڕەشەیەکدا بۆ سەر ولات، هەموویان لە یەک ریزدا کۆدەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەستەبەرکردنی ئاسایش بنەمای سەرەكییە بۆ مانەوە و بەهێزبونی دەوڵەت، چونكە لە سایەی نەبوونی ئاسایشدا حكومەت ناتوانێت گەشەی ئابووری بەدەستبهێنێت یان سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك دەستەبەر بكات”.
ب ح