مهودا میدیا-
حکومەتی سویسرا ئهمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “بڕیارە ڕۆژی هەینی دانوستانی بەرایی نێوان ئەمهریکا و ئێران لە هاوینەهەواری شاخی بورگنستۆک بەڕێوە بچێت، ئەمەش دوای واژۆکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان تاران و واشنتۆن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “تا ئێستا پلانەکە ماوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان ئەمهریکا و ئێران، لەگەڵ نێوەندگیری پاکستان و قەتەر و وڵاتانی دیکەی پەیوەندیدار، رۆژی هەینی لە بێرگنستۆک بۆ دانوستانی سەرەتایی لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە”.
سوزی وێڵز، سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی رایگەیاند “60 رۆژی داهاتوو تەحەدای دەبێت، چونکە دەست بە کارکردن لەسەر فایلە تەکنیکییەکان و پرسە وردەکانی پەیوەست بە لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران دەکرێت”.
لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، ویلمز روونیکردەوە کە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە نوێنەرایەتی “هەنگاوێکی گەورە بۆ پێشەوە” دەکات نەک تەنها بۆ ئەمهریکا بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، تیشکی خستە سەر گرنگی رێککەوتنەکە لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا لە سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا ئەو بەڵگەنامەیەی واژۆکردووە، کە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دوولایەنە و پەیوەندی فەرمیی لەخۆگرتبوو، کە بە خوانێکی ئێوارەی دەوڵەتی لە کۆشکی ڤێرسای گەیشتە لوتکە کە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگی ٨٠ ساڵەی لەدایکبوونیدا.
ع