داوا ده‌كرێت مووچه‌ى دوو مانگى فه‌رمانبه‌ران دابینبكرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى نوسراوێك كه‌ وه‌ك پرۆژه‌ یاسا له‌ په‌رله‌مانى عیراق ئاماده‌كراوه‌ و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى عیراق واژۆیان له‌سه‌ركردووه‌ و په‌رله‌مانتارى كوردیشى تێدایه‌، داوا ده‌كه‌ن مووچه‌ى دوو مانگى فه‌رمانبه‌ران دابینبكرێت.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ “ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى عیراق، داواكارییەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانى عیراق كردووه‌ داواكارییەكە خۆی دەبینێتەوە لە پرۆژەیاسایەك بەناوی (بەهێزكردنی نەختینەی دارایی) یاخود یاسای (پارەداركردنی كورتهێنان) بۆ گەنجینەی گشتیی بەبڕی (15 ترلیۆن) دینار”.

به‌پێى پرۆژه‌ یاساكه‌ “ئامانجی ئەم پرۆژەیاسایە پڕكردنەوەی ئەو كەلێنە داراییەی كە گەنجینەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، بەمەبەستی پێدانی موچەی دوو مانگی ئایندەی موچەخۆران (فەرمانبەران+ چاودێری كۆمەڵایەتی+ خانەنشینان)”.

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى هه‌ڵوێست به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌رانه‌، ده‌مانه‌وێت له‌و دۆخه‌ى ئێستا كه‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ى تێكه‌وتووه‌، مووچه‌ى دوو مانگى داهاتووى فه‌رمانبه‌ران دابینبكرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان