مه‌ودا میدیا-
له كاتێكدا ساڵانى رابردوو ئه‌و جله‌ى بۆ خوێندنگا و قوتابخانه‌كان دیاریده‌كرا، تا راده‌یه‌ك له رووى نرخه‌وه بۆ كه‌سوكارى خوێندكار كه‌متر ده‌كه‌وت، به‌ڵام ئه‌و جله‌ى ئه‌مساڵ دیاریكراوه نرخه‌كه‌ى زۆره و كه‌سوكارى خوێندكار نیگه‌رانن.
ئارش عه‌لى، باوكى خوێندكار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى ئه‌و جله‌ى بۆ ئه‌مساڵ دیاریكراوه زۆره، كه‌سوكارى خوێندكار هه‌یه تواناى كڕینى ئه‌و جله‌ى نییه، ئه‌گه‌ر ته‌واوى جله‌كه به چاكه‌ت و جلى وه‌رزش بۆ خوێندكارێك بكڕى سه‌رو 60 هه‌زار ده‌كه‌وێت، ماڵ هه‌یه 3 بۆ 4 خوێندكارى هه‌یه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “وه‌زاره‌ت ئه‌و بڕیاره‌ى داوه به‌ڵام هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كى بۆ دۆخى بازاڕ و خراپى دۆخى ئابوورى زۆرێك له خێزانه‌كانى نه‌كردوه و ماڵ هه‌یه تواناى كڕینى ئه‌و جله نییه به‌ڵام كراوه به مه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ خوێندنى ئه‌مساڵ”.
كارمه‌ند سه‌لیم، باوكى خوێندكارێكى تره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ته‌نها بۆ جلى ئه‌مساڵ بۆ دوو خوێندكار 150 هه‌زار دینارم خه‌رجكردوه، ئه‌و جله نرخه‌كه‌ى گرانه و هیچ چاودێرێك نییه به‌سه‌ر بازرگان و ئه‌وانه‌ى ئه‌و پۆشاكانه ده‌فرۆشن، ئه‌مه بارگرانیی و قورسایی زیاتره بۆ كه‌سوكارى خوێندكار و ناكرێت وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت ته‌نها بڕیار بده‌ن و خوێندنه‌وه بۆ دۆخه‌كه و لێكه‌وته‌كانى نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عیراق ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانى ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه مه‌رجى جل بۆ ئه‌مساڵ به‌سه‌ر هیچ خوێندكارێك نه‌سه‌پێنن و خوێندكار ئازاده چ جلێك ده‌كات به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى خوێندنگا یه‌كبگرێته‌وه.
ع