مەودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە ئاگاداری شۆفێران دەکەن کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی ئەگەری بوونی لێزمەبارینی چڕ و بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک جێگاو هەورەتریشقە و بەرزبوونی ئاستی ئاوی باران لە چەندین جێگادا هەیە.
بهڕێوهبهرایهتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “باشتر و سەلامەت تر وایە شۆفێران خۆیان بەدووربگرن لە شۆفێریکردن لە رێگاوبانەکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و روو نەکەنە ناوچەکانی سەیرانگاکان و شاخاوییەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم کات و وەرزەدا کەش و هەوا هەمیشە ئەگەری گۆڕانکاریی بەپەلە و خێرای دەبێت، باشتروایە هاونیشتیمانیان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی شۆفێری و گەشت و سەیران بکەن، بۆ هەرحاڵەتێکی هاوشێوە، راگەیاندنەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستاندا هۆشیاری پێویست بڵاودەکەنەوە”.
ب ح