موقتەدا سەدر داوای رێپێوانی جەماوەریی دەکات

مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە داوای لە لایەنگرانی کرد بۆ دەربڕینی پشتیوانیی لە هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە رۆژی هەینی رێپێوانێکی ئاشتییانە ئەنجام بدەن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە رایگەیاند “ئەو هەڵمەتەی عەلی زەیدی، بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران دەستیپێکردووە، هەڵمەتێکی چاکسازیی پاڵەوانانەیە و پێویستە ئەو هەنگاوانە بەردەوامییان هەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەستخۆشی لە رۆڵی دادگا و هێزە ئەمنییەکان دەکات، ئەم هەڵمەتە هیوای بۆ دڵی عیراقییەکان گەڕاندووەتەوە، دوای ئەوەی گەندەڵکاران دەستیان بەسەر سامانی گشتیی وڵاتدا گرتبوو”.

ئەوەشی خستەڕوو ” بۆ پاڵپشتی و هاندانی ئەم هەڵمەتە چاکسازییە، داوا دەکات رۆژی هەینی رێپێوانێکی ئاشتییانە رێکبخەن بەڵام تەنها ئاڵاکانی سەیدولئیسڵاح، ئیمام حوسێن و ئاڵای فەرمیی عیراق بەرزبکرێنەوە و هیچ دروشم و ئاڵایەکی تر بەکارنەهێنرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان