مووچە تەنها لە رێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، یان ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان تۆمار کردووەو ئاگادارکراون کە کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند “ئەو مووچەخۆرانەی تاوەکو ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکردووە، پێویستە بەزووترین کات خۆیان تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە ناتوانن مووچە وەربگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاگاداری سەرجەم یەکە ژمیریارییەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە (2026/1/20) بەدواوە دابەشکردنی مووچە تەنها بەشێوەی دیجیتاڵی و لەچوارچێوەی هەژماری مندا دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان