مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لەگەڵ دەستبەکاربوونی عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای لە تورکیا کردووە رێگە بە تێثەڕبوونی نەوتی قاچاخ نەدات، بەڵام نازانرێت ئەم رێککەوتنە تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت.
د.غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق راگەیاند “زیاتر لە 300 تانکەری نەوتی قاچاخی هەرێمی کوردستان، لەسەر سنووری تورکیا راگیراون و ناتوانن بچنەناو خاکی ئەو وڵاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەش بەهۆی رێککەوتنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لەگەڵ لایەنی تورکی، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە کڕینی نەوتی قاچاخی هەرێمی کوردستان دەبێت رابگیرێت”.
ب ح