نرخی زێڕ جارێكی تر بەرزبوویەوە

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو نرخی ئۆنسەیەك زێڕ دابەزی بۆ نزیكەی 4,100 دۆلار، ئێستا جارێكی تر لە بازاڕەكاندا نرخی ئەو كانزایە بەرزبوویەوە و یەك ئۆنسە گەیشتە 4,155 دۆلار.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند “ئێستا پێشبینییەكان بۆ بەرزكردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمەریكاوە لەم مانگەدا تا رادەیەك پاشەكشەیان كردووە، ئەویش دوای ئەوەی گەشەی هەلی كار زیاتر لەوەی پێشبینی دەكرا لە مانگی ئەیلولدا خاوبوویەوە”.

وتیشی “سەرەڕای ئەو پاشەكشەیە لە پێشبینییەكان بۆ بەرزكردنەوەی سوود، بەڵام بەپێی داتاكان هێشتا بازرگانان ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی سوود لە مانگی كانوونی دووەمدا بە رێژەی 87% دەبینن”.

ئاماژەی بەوەش كرد” هەر گۆڕانكارییەك لە چاوەڕوانییەكان و ئەگەرەكانی گۆڕانی رێژەی سوود لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، دەبێتەهۆكاری گۆرانكاری گەورە لە نرخی زێڕ چ بە دابەزین یان بەرزبوونەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان