لە هەولێر فیزە بە هاوڵاتییانی کەرکوک نادرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لەلایەن چەند هاوڵاتییەکی شاری کەرکوکەوە، پەیوەندی پێوەکراوە کە لە کونسوڵخانەی هندستان لە شاری هەولێر فیزە بە دانیشتووانی شاری کەرکوک نادرێت، بۆ ئەو مەبەستە بەدواداچوونی بۆ کێشەکەیان کردووە.

پۆڵا شەھید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند ” پەیوەندی بە کونسوڵی هندستانەوە کردووە و بە نوسراوی فەرمی د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراقی لە کێشەکە ئاگادار کردەوەتەوە و داوای چارەسەری کێشەکەی کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” کار بۆ ئەوە دەکەن هاوڵاتییانی شاری کەرکوک، لە وەرگرتنی فیزەدا کارئاسانیان بۆ بکرێت و هەر لە هەولێر فێزە وەربگرن، کە لە 95% هاوڵاتییان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی روو لە وڵاتی هیندستان دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان