وادەی ناونووسین بۆ حەج درێژناکرێتەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاماری ناونووسینی هاوڵاتییانی بۆ فەریزەی حەجی ساڵی 2027 ئاشکراکرد و جەختیکردەوە کە ناونووسین بۆ پرۆسەکە کۆتاییهاتووە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “تائێستا زیاتر لە 45 هەزار کەس لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە داواکارییان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمارکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو هاوڵاتییانەی خوازیارن بەشداریی لە حەجی ساڵی داهاتوو بکەن و تاوەکو ئێستا ناویان تۆمار نەکردووە، پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان، چونکە رۆژی چوارشەممە (2026/8/5) کاتژمێر 12:00ی شەو پرۆسەی ناو تۆمارکردن رادەگیرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “”ئەم وادەیە بەهیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە، بۆیە پێویستە ئارەزوومەندان پێش کاتی دیاریکراو لە رێگەی پلاتفۆرمی فەرمییەوە کارەکانیان تەواو بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان