مهودا میدیا-
جهدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند “دژایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا بۆ لکاندنی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراوی ئیسرائیل، بەربەستێکە کە رێگری لە حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە بنێت”.
قسەکانی سەعر دانپێدانانێکی فەرمی لەلایەن وەزیرێکی باڵای ئیسرائیلەوە پێکدەهێنێت کە هۆکاری سەرەکی دوودڵی ئیسرائیل لە ئێستادا بۆ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا، رەچاوکردنی ناوخۆیی نییە، بەڵکو هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپە.
ئەو قسانەی سەعر لە میانەی دیدارێکی داخراوی رۆژی سێشەممەی رابردوو لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەی دۆستانی ئەمهریکی لیکود هات، هەروەک رۆژنامەی یەدیوت ئەحرۆنۆت ئیسرائیلی بڵاویکردەوە.
ئەو وەزیرە وتی “سەپاندنی سەروەری بەسەر کەرتی رۆژئاوا تەنها پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمهریکا دەبێت و وەک دەزانن سەرۆک ترامپ لە ئێستادا پشتیوانی لێناکات”.
ترەمپ لە چەند بۆنەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە رێگە بە ئیسرائیل نادات کەناری رۆژئاوا بخاتە ژێر دەسەڵاتەوە.
سەعر درێژەی بە قسەکانی دا و وتویهتى “هیچ نیازێکمان نییە لانیکەم لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو کارە بکەین. ئەمە دژایەتی رێبازی سەرۆک ترامپ دەکات و بە دڵنیاییەوە بە ئەنجامدانی ئەو کارە زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل نامۆ دەکات”.
ههروهها “ئیسرائیل دژی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینییە و ئەوەی ناوی لێنا پێشکەوتن لە هەنگاونان لەسەر زەوی لە ناوچە نیشتەجێبووەکاندا، ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانی گرژی و ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا”.
حکومەتەکەی ناتانیاهۆ پێداگری لەسەر رهتکردنەوەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی دەکات و پلانەکانی بنیاتنانی نیشتەجێبوون لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو خێراتر کردووە، ئەمەش وەک وەزیرەکانی دەڵێن بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی هەر داهاتوویەک بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین.
شار و گوندەکانی کەرتی رۆژئاوا رۆژانە شاهیدی هێرشەکانی دانیشتوانی ئیسرائیلن، کە لە چەند مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و زۆرجار لە ژێر پاراستنی سوپای ئیسرائیلدا ئەنجام دەدرێت.
ع