مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “کەمێک لەمەوبەر بڕی ( 831 ملیار و 666 ملیۆن) دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی (120) ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەوە سەرەڕای ئەوەی بڕی (شەش ملیارو 30 ملیۆن و 166 هەزار 545) دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی”.
باسی لەوەشکرد “دوای تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوەو لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت”.
ب ح