مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکردشەپۆلە کورتخایەکانی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو لە ئاستی چاوەڕوانییەکان نەبووە، بارانی پەڵە سەرەتا تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 11 دەبارێت و لە هەموو شوێنێک پەڵە دەدات.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی رایگەیاند “لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخی AO جەمسەری باکوور بۆ دۆخی نێگەتیڤ دەگۆڕێت، کە ئێستا هاتووەتە دەوروبەری بێلایەن هەروەها دابەزینی فەیسی NAO ش بۆ نێگەتیف، تەواوی گۆڕانی ئەو دۆخانە وادەکەن کەشێکی تەڕو پڕ داباراناوی بگات لەدوای ئەو چەند رۆژەی داهاتوو بۆ هەموو ناوچەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” قۆناغەکانی تری ئەم شەپۆلە کە لە ناوەڕاستی هەفتەوە بەولاوە دێن بارانی زۆر باش دەڕەخسێنن بۆ هەموو ناوچەکان ، ئەو شەپۆلەی ئێستاش هەیە ناو بەناو بۆ هەینیش بەردەوامە سەرەتای هەفتە ئەگەری کەشێکی کاتی کورت خایەن هەیەو دواتر شەپۆل لە ناوەڕاستی هەفتەو بەولاوە دەستپێدەکاتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” لە مەودای ئەو 10 رۆژەی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم (10) تاوەکو ناوەڕاستی مانگ پەڵەی سەرتاسەری دەدات و بەهیچ شێوەیەک دواناکەوێت، هەروەها هیچ مەترسی وشکە ساڵی نییە و نابێت لە هیچ شوێنێکی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەر و ساڵەکەی زۆر باش دەبێت”.
ب ح