مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی لیژنه‌ى ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئێران وڵاتێک نییە چەکی پێداماڵێنرێت و ده‌ڵێت، ئەگەر دوژمن هەڵەیەکی تر بکات پەردە لەسەر چەکی نوێ لادەدەین.
عەلائەدین بوروجێردی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند “ئێمە رێککەوتین لەسەر دانوستان بە مەبەستی ئەوەی نیشانى بدەین کە ئێمە بەدوای قەیرانی ناوچەکە و شەڕدا ناگەڕێین، باشترە لایەنی بەرانبەریش پابەندی یاساکانی یارییەکە بێت و هەڵەی جاری پێشوو دووبارە نەکاتەوە”.
وتیشى “ئێمە خۆمان توانای ئەتۆمیمان بەدەستهێناوە و هیچ وڵاتێکی تر بە ئەمه‌ریکاشەوە توانای ئەتۆمی پێمان نەداوە، ئەم توانایە بە هەوڵی زاناکانمان و بە تێچووی زۆر بەدەست هات، بە سەرنجدان بەوەی کە ژمارەیەک لە باشترین زاناکانمان لە لایەن ئیسرائیله‌وه تیرۆر و شەهید کران، بە دڵنیاییەوە ئەم توانایە لەدەست ناچێت و ئێمە دەیپارێزین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “رێبەری باڵای ئێران فەرمانێکی لەسەر حەرام بوونی چه‌كى ئه‌تۆمى دەرکردووە، تاکە ئامرازی بەرگریی ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزمونی تاڵی شەڕی هەشت ساڵە، توانای مووشەکی ئێمەیە و ئەمەش بابەتی دانوستان نییە، ئه‌گه‌ر بێت‌و دوژمن هه‌ڵه‌ى تر به‌رانبه‌ر ئێران بكات، په‌رده له‌سه‌ر چه‌كى مه‌ترسیدار لاده‌ده‌ین”
ع