مستەفا قەرەسوو: گومانمان لە جوڵەکانی تورکیا هەیە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاشکرایکرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان رەشنووسێکی بۆ یاسای (چوارچێوە) پێشکەشی دەوڵەت کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت وەڵامی نەداوەتەوە و گۆشەگیرییەکەی تووندتر کردووە.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند “چارەسەرکردنی کێشەی کورد تەنها بە دانانی چەک نابێت و ئەگەر دەوڵەت تەنها وەک چەکدانان سەیری پرۆسەکە بکات، گەریلا و رێکخراوەکەیان قبوڵی ناکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەکەکە ستراتیژی خۆیان لە شەڕی گەریلاوە بۆ سیاسەتی دیموکراتی گۆڕیوە و ساڵی رابردوو بە سووتاندنی چەک 30 گەریلا، ئیرادەی خۆی بۆ ئاشتی نیشانداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەوڵەتی تورکیا تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ پرۆسەی ئاشتی نەناوە و گومانییان هەیە ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان