مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سوریا ئاشکرایکرد لە مانگی نیسانی رابردوودا هەشت کەس رفێندراون، عەرەبی هاوردە و کەسوکاری چەتەکانیش ئامادەنین موڵک و ماڵی کوردان رادەست بکەنەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سوریا رایگەیاند “هەرچەندە نزیکەی هەزار و 400 خێزان گەڕاونەتەوە عەفرین، بەڵام ئەوانەی لە ماڵەکانیاندا نیشتەجێ کراون، چۆڵناکەن و لە بەرانبەردا داوای پارە دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە عەفرین هەشت کەس لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاوە ئەوانەشی سەر بە وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتیی سوریان رفێندراون”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سنوورەکە بەردەوامە و ئیدارەی شارەکە لاوازە و ناتوانێت رێوشوێنی پێویست بەرانبەر ئەو کەسانە بگرێتەبەر کە سەرپێچی بڕیارەکان دەکەن”.
ب ح