مه‌ودا میدیا-
ساڵانه، له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت دابه‌شده‌كات، بڕیار وایه بۆ ئه‌م ره‌مه‌زانه‌ش به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت دابه‌شبكرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ساڵانى رابردوو له مانگى ره‌مه‌زان به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت دابه‌شكراوه”.
وتیشى “بۆ ئه‌م مانگى ره‌مه‌زانه كه چه‌ند رۆژێكى ماوه، تا ئێستا هیچ نوسراوێكى فه‌رمیمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت به‌و مانگه‌شمان بۆ نه‌هاتووه، چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كه‌ین”.
له ساڵانى رابردوو بۆ مانگى ره‌مه‌زان، شعرییه و مه‌عكه‌ڕۆنى و نیشاسته‌و ئاردى سفر به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكراوه”.
ع