پارتی دەیەوێت یەکێتی خاوەن هیچ پۆستێکی سیادی نەبێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لە خولی پێشوو پارتی وەک کارتی فشاری داوای سەرۆک کۆماری دەکرد یان داوای ئەوەی دەکرد و هەوڵیدەدا ئەو پۆستە جۆرێک لە هاوبەشی تێدابێت بۆ ئەوەی یەکێتی نەتوانێت بەتەنها خۆی بەکاری بهێنێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “پارتی لەم خولەدا زۆر بەجددی هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەدات کە مەبەست لێی دوو ئامانجە کە ئەوانیش یەکێتی لەدونیای دەرەوە داببڕێت و هیچ پۆستێکی سیادی لە هەرێم و بەغدا نەبێت، چونکە پارتی بەم شێوەیە هاوپەیمانەکانی بچووک دەکاتەوە و لە خولی سێیەمەوە پارتی کارتی فشاری پاشەکشە لە پرۆسەی سیاسی بەکاردەهێنێت بەڵام هیچ کاریگەریەکی نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پارتی هیچ پۆستێکی سیادی لە بەغدا بەدەستەوە نییە ، بۆیە ئەگەر ئەو پۆستە بەدەستبهێنێت ، راستە پۆستێکی تەشریفاتییە بەڵام کلیلی پرۆسەی سیاسییە لەبەغدا و هەرکەس خاوەنی ئەو پۆستە بێت لەگەڵ دوو پۆستە سیادییەکەی تر واتە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت پرۆسەی سیاسی پەک بخات ، بۆیە پارتی شینی هەریسەکە دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان