لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سبەینێ هەوڵەکانیان بۆ خەرجکردنی مووچە پێش جەژن لەگەڵ بەغدا دەستپێدەکەن.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند “ئەمشەو شاندێکی تەکنیکی وەزارەتەکەیان لیستی مووچەی مانگی پێنج و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکەن و سبەینێ گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا دەستپێدەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لە بەغدا دەکەن پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات، ئەگەر رەزامەندیی بدات و پارەکە تەمویل بکات، رۆژانی پشووی جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان