پردی حەمرین بە داخراوی دەمێنێتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی وتەی بەرپرسێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی عیراق، هیچ كێشەیەك لە پردی حەمریندا نییە و تەنها بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان پردەكەیان داخستووە.

نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عیراق، رایگەیاند” هیچ كێشەیەك لە پردی حەمریندا نییە، بەڵام تەنها بەهۆی ئەوەی بەشێك لە لێواری خۆڵیی پردەكە داخوراوە، پردەكەیان داخستووە و هەر بە داخراویش دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت”.

وتیشی” هۆكاری داخورانی لایەكانی پردەكە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی حەمرین دەگەڕێتەوە لە كاتێكدا ئەو بەشانە هێشتا بە تەواوی رووپۆش نەكرابوون و كارەكانی پردەكەش تەواو نەبوون، بەڵام بەهۆی تێكچوونی رێگا كۆنەكەوە لە مانگی نیسانی رابردووەوە كراوەتەوە”.

پردی حەمرین، درێژترین پردی عیراقە كە درێژییەكەی 7,750 مەترە، لە ساڵی 2022 بە گوژمەی 62 ملیار و 600 ملیۆن دینار دروستكراوە،ئێستاش داخرانی پردەكە كێشەیەكی گەورەی بۆ هاتوچۆ دروست كردووە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان