مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند “هەر کە جەنگی ئێران کۆتایی بێت، نرخی سووتەمەنی بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو دادەبەزێت”.
وتیشى “بەمزووانە ئێرانێکی بێ چەکی ئەتۆمی دەبینین و ئەو دۆخە بە خێرایی دەگۆڕێت، من جەنگم لەگەڵیان دەستپێنەکرد، بەڵکو ئەوان لە ساڵی 1979ەوە دەستیان پێکرد، ئەوان بۆ ماوەی 47 تا 52 ساڵە دڕندەن و چەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن کە چەندین ئەمهریکییان کوشتووە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێمە قاسم سولەیمانی-مان کوشت کە باوکی بۆمبە چێنراوەکانی سەر رێگا بوو و سەربازەکانمانی دەکردە قوربانی”.
ئاماژهى بهوهشكرد “سەرجەم 159 کەشتییەکەیان لە بنی دەریادان و 268 فڕۆکەشیان لەسەر فڕگەکان پارچە پارچە کراون، رادار و بەرگرییە ئاسمانییەکانیان لەکارکەوتوون و سەرکردەکانیشیان نەماون، بۆیە نازانین دانوستان لەگەڵ کێ بکەین”.
ع