مه‌ودا میدیا-
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند “گەرووی هورمز هێشتا داخراوە و هەر کەشتییەک هەوڵی تێپەڕبوون بدات رووبەڕووی کێشەی ئاسایشیی گەورە دەبێتەوە”.
باسى له‌وه‌شكرد “تاران بە هیچ شێوەیەک گەرووی هورمز بە تەواوی ناکاتەوە تاوەکو واشنتن پابەندی بەڵێنەکانی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد نەبێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سێ خولی دانووستانەکانی رابردوو بێ‌بڕوایی بەرانبەر ئەمه‌ریکا سەلماندووە و ئەمه‌ریکا خۆی رێگری لە رێڕەوی دیپلۆماسی دەکات”.
وتیشى “تاران و مەسقەت “عومان” رێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی رێڕەوی تایبەت بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان لە کاتی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی کۆتایی”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “رێڕه‌ڕه‌وێكى ئاوى تایبه‌تمان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى عیراقى پێداتێپه‌ڕبێت”.
ع