مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق لە کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی پلانی یەکخستنی تەواوی رێکارە گومرگییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئاشکراکرد.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق رایگەیاند “حکومەت وەک یەک مامەڵە لەگەڵ هەموو دەروازەکان دەکات و هەبوونی بازگە لە نێوان شارەکانی عیراق و هەرێم لادەبرێن و بە جێبەجێکردنی یەکخستنی گومرگی، ئەو بازگانە چیت پێویست نین”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێکگەیشتنی زۆر باش بۆ رێکخستنی پێناسی گومرگی و یەکخستنی پشکنینی پێشوەختەی ئەو کاڵایانەی هاردە دەکرێن هاتووەتە ئاراوە، حکومەتی ئێستا کار بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی، پەرەپێدانی پیشەسازیی و سەرخستنی پڕۆژەی (ڕێگەی گەشەپێدان) دەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی رووداوەکانی ناوچەکەوە، عیراق ناچار بووە دەروازەکانی سەفوان، عەرعەر و قائیم بۆ هاوردەکردنی کاڵای پێویست کارا بکاتەوە، هەروەها دەروازەکانی رەبیعە و وەلیدیش لەگەڵ سوریا بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو بکاتەوە”.
ب ح