بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراك ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت” لە پێناوی سەلامەتی و بەفیڕۆنەچوونی پارەی هاوڵاتییان پارەدانی ئەلیکترۆنی بەشێوەی کاتی راگیراوە”.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراکەوە سەبارەت بە بەرنامەی (البطاقة التموينية الاكترونية)، لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی سیستەمی بەشە خۆراکی ئەلیکتڕۆنی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لەگەڵ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێڕاقەوە راگیراوە، ئەمەش بۆ سەلامەتی و بەفیڕۆنەچوونی پارەی هاوڵاتیان و جێبەجێبوونی خزمەتگوازارییەکانیان، بۆیە لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی سیستەمەکەدان و تا ئەوکاتەی چارەسەر دەکرێ، بەرنامەکە بە راگیراوەیی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان