یەكەیەكی وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕدەخرێتەوە

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى وێستگه‌ى كارۆ ئاویی ده‌ربه‌ندیخانه‌.

وەزارەتی كارەباى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردەوە، بە تێچووی 130 ملیۆن دینار، یەكەی ژمارە یەكی وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان، كە توانای بەرهەمهێنانی نۆژەندەكرێتەوەو لەئێستادا رێژەی (80%)ی كارەكانی تەواوبووە.

وێستگه‌ى كارۆ ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان تواناى به‌رهه‌مهێنانى نزیكه‌ى 83 مێگاوات كاره‌باى هه‌یه‌ و به‌ چاككردنه‌وه‌ى بڕێكى زیاتر كاره‌با ده‌خرێته‌ سه‌ر پرۆژه‌ى رووناكى بۆ سنوره‌كه‌.

له‌ ئێستادا هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كان هاوڵاتییان كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكییان هه‌یه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان