بۆ مانگى پێنج هاوڵاتییان له‌ پرۆژه‌ى رووناكى 38 هه‌زار دیناریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، داتای پسوولەکانی کارەبای مانگی ئایاری بۆ پڕۆژەی “رووناکی” ئاشکرا کرد و رایگەیاند، نیوەی هاوڵاتییان بڕی تێچووی کارەبایان کەمتر بووە لە 38 هەزار دینار.

وه‌زاره‌تى كاره‌با باسى له‌وه‌شكردووه‌ “زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “80٪ی هاوڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران”.

کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)

کوردستان: 38,000
هەولێر: 43,000
سلێمانی: 32,000
دهۆک: 41,000
هەڵەبجە: 30,000

کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)

کوردستان: 550
هەولێر: 610
سلێمانی: 465
دهۆک: 620
هەڵەبجە: 423

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان