ترەمپ”خۆشحاڵ دەبم ئەگەر بۆ خولی سێیەمی سەرۆكایەتی هەڵبژێردرێمەوە”

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، خۆشحاڵ دەبم بە كاندیدكردنەوەم بۆ خولی سێیەمی سەرۆكایەتی وڵات” و بیزاری خۆیشی لە یاسا و رێساكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دووپات كردەوە.

ترەمپ لە كارۆلینای باشوور بۆ لایەنگرانی وتی” بەداخەوە هەندێك یاسا و رێسامان هەیە كە رێگریم لێدەكات لە كاندیدكردنەوەم بۆ خولی سێیەم، بەڵام ئەگەر بیانەوێت ئەوە بگۆڕن، زۆر دڵخۆش دەبم”.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتووی ئەمەریكا لە ساڵی 2028 بەڕێوەبچێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای وڵاتەكە چەندین جار ئاماژەی بە ئەگەری خۆكاندیدكردنەوەی بۆ خولی سێیەمی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كردووە و رایگەیاندووە “رێگا هەیە كە بتوانێت ئەو كارە بكات”.

ئەوەش لە كاتێدایە كە لە هەمواركردنەوەی بیست و دووهەمی دەستووری ئەمەریكادا هاتووە” هیچ كەسێك بۆی نییە زیاتر لە دوو خولی چوار ساڵە وەك سەرۆك كۆمار خزمەت بكات”.

بۆیە یەكێك لە تاكە رێگاكانی گۆڕینی ئەوە، هەمواركردنەوەی دەستوورە، پرۆسەكەش پێویستی بە رەزامەندی دوو لەسەر سێی ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران هەیە، دواتریش پەسەندكردنی سێ لەسەر چواری ویلایەتەكان، واتا پێویستە 38 ویلایەت رەزامەندی لەسەر بدەن، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی دابەشكارییە سیاسییە قووڵەكان، چانسی تێپەڕاندنی ئەم هەمواركردنەوەیە زۆر كەمە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان