مهودا میدیا-
کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند “کردنەوەی گەرووی هورمز کارێکی ئاسان نییە، کار لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی کەشتیوانیی لە ناوچەکەدا”.
وتیشى “دەبێت گەرووی هورمز بکەینەوە، ئەمە کارێکی ئاسان نییە، هەر بۆیە لەگەڵ هاوپەیمانان کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی کەشتیوانیی لە ناوچەکەدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد “بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی خێرای ململانێکان، بەدرێژایی کاتژمێر کاردەکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان و هاوبەشەکانمان لە کەنداو”.
دووپاتیشی کردەوە “کاتێک شەڕەکە وەستا، پێویستمان بە جۆرێک لە رێککەوتنی دانوستانکاری لەگەڵ ئێران دەبێت، ئێمە هاوڵاتییانمان لە ناوچەکە دەپارێزین و بەرگریی لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین، بەڵام ناکشێینە ناو شەڕەوە”.
ع