مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاویكرده‌وه، سزاى فرۆشتنى نه‌وتى ئێران بۆ ماوه‌ى دوو مانگ هه‌ڵگیرا.
سكۆت بیسێنت،وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگه‌یاند “بڕیاریماندا بۆماوەی 60 رۆژ سزاى تەواو لەسەر هەناردە و فرۆشی نەوتی ئێران هەڵبگرین”.
ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مه‌ریكا له دواى گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى رابردووى نێوان شاندى ئێران و ئه‌مه‌ریكا دێت له وڵاتى سویسرا.
یه‌كێك له بڕهگهكانى رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، لابردنى سزاى فرۆشتنى نه‌وتى ئێران بوو بۆ ماوه‌ى 60 رۆژ.
نزیکەی 45 ساڵە ئێران سزا لەسەر هەناردە و فرۆشی نەوتەکەی هەیە، به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه ئێران له رووى ئابوورى ده‌بوژێنێته‌وه.
ع
