مه‌ودا میدیا-
بانکی رەشید و رافیدەین دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی عیراقیان ده‌ستپێكرد.
بانکی رەشید و رافیدەین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت “لە ئەمڕۆوە دووشه‌ممه، دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی لە رێگەی کارتی زیرەک و ئامرازە ئەلیکترۆنییەکانەوە”.
هەردوو بانکەکە داوا لە خانەنشینانیش دەکەن پێش گەیشتنی کورتهنامەی فەرمیی دابەزینی مووچە سەردانی بنکەکان نەکەن و جەختدەکەنەوە کە پرۆسەی پاره‌دارکردنی هەژمارەکان قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا تا ئێستا به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌ناردووه و پێشبینیی ده‌كرێت له دوو رۆژى داهاتوو ئه‌و پاره‌یه بنێرێت.
ع