مهودا میدیا-
لە نێوان باسەکانی پێشکەوتن لە هەوڵەکانی نێوەندگیریی و هۆشدارییەکانی نوێبوونەوەی پەرەسەندنی سەربازی، گرژیی نێوان ئێران و ئەمهریکا سهریههڵداوهتهوه و لە هەمان کاتدا ئەگەری گەڕانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوە بە کراوەیی ماوهتهوه.
لە کاتێکدا بەیاننامە نێودەوڵەتییەکان باس لە قۆناغێکی پێشکەوتوو و خاڵێکی سەرەکیی لە هەوڵەکانی نێوەندگیریدا دەکەن، له لایهك واشنتۆن، تاران بە رێگر تۆمەتبار دەکات، لە کاتێکدا ئێران کردنەوەی گەرووی هورمز بە هەلومەرجی سیاسیی و ئابوورییەوە دەبەستێتەوە، لە پێشەنگی ئەوانەش کۆتاییهێنان بە شەڕ و هەڵگرتنی سزاکان و ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆككراوى ئێران.
پرۆفیسۆری یاسای نێودەوڵەتی، دکتۆر عامر فاخووری له سكاى نیوزى عهرهبییهوه هۆشداریدا له بەردەوامیی دانوستانەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی رێککەوتنێک، جەختی لەسەر پێویستی “جیاوازیکردن لە نێوان هەردوو لایەنی قسەکردن و گەیشتن بە رێککەوتنی هەردوولا کردەوە”.
فاخووری رایگەیاندووە “چڕی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بەو مانایە نییە کە شەڕەکە خەریکە کۆتایی دێت، سەرەڕای ئەو قۆناغە پێشکەوتووەی کە لە دانوستانەکان لەگەڵ سوڵتانییەتی عومان سەبارەت بە رێکخستنە تەکنیکییەکان بۆ کەشتیوانی گەیشتوونەتە ئاستێک”.
بە پێی شیکارییەکانی ئەو پرسە لە بابەتی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە گۆڕاوە بۆ ئەو نرخەی کە تاران لە بەرانبەردا داوای دەکات وهك ترانزێك له كهشتییهكان، کێشەی ئەمڕۆ چیتر چۆنیەتی کردنەوەی گەرووی هورمز نییە، بەڵکو ئەو مەرجانەیە کە تاران دەیبەستێتەوە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
بەڵام سامی ئەلنیسف وەزیری پێشووی راگەیاندنی کوەیت پێی وایە کێشەکە قووڵترە لە وردەکارییەکانی مەرجەکانی سەر مێزی دانوستان، هەروەها لە بۆشایی نێوان لێدوان و کردارەکانی ئێران لەسەر زەمینە دایە.
ئەم ڕێڕەوەی بە “یاری مار و پلیکانە، دەگەینە کۆتایی و دواتر دەگەڕێینەوە بۆ سەرەتا”.
ئەلنیسف ترسی ئەوەی هەیە کە بەردەوامی بێدەنگییەکانی ئێران ببێتە هۆی ئەوەی واشنتۆن سەبر لەدەست بدات، دواتریش هێرشێکی زۆر بەهێز و بێ وێنە دەستپێدەکات، دواتر وەڵامدانەوەی ئێرانی دەبێتەوە کە بە خەمڵاندنی ئەو دەتوانێت وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بگرێتەوە.