مەودا میدیا- دەنیز مەمەد
کاتژێر 12:20 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2026 لەلایەن سێ چەکدارەوە لە ناوچەی بێشیکتاشی ئیستانبووڵ، هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل و بەپێی قسەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەئێستادا ناسنامەی هێرشکارەکان ئاشکرا کراون.
مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوێتی “لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداریدا لەگەڵ پۆلیس لەبەردەم باڵەخانەکانی یاپی کرێدی پلازا لە ئیستانبووڵ، سێ کەس بوونە قوربانی و دوو پۆلیسیش بە سووکی برینداربوون.”
چیفتچی ئاماژەی بەوەشکردووە “ناسنامەی هێرشکارەکان ئاشکرا کراوە و ئەوەمان بۆ روونبووەتەوە کە یەکێکیان پەیوەندیی بە رێکخراوێکی ئایینییەوە هەبووە و یەکێکیشیان پێشینەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری هەیە و برای یەکێکی دیکەیانە”.
ک. د