مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مى كات بۆ ئاماده‌بوونى بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی ساڵ، خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی له سنورى هه‌ڵه‌بجه بڕیاریانداوه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و خوێندكارانه هاتووه “ئێمە وەکو خوێندكارانى پۆلی 12ی هەڵەبجەی شەهید گردبونەوەیەکی هێمنانەمان رێکخستووە لە رۆژى 30ی 4، رۆژی پێنجشەممە، کاتژمێر 2:30 خوله‌كى پاش نیوەڕۆ بە مەبەستی گەیشتن بە مافە رەواکانمان”.
باس لهوهشكراوه “بۆ ماوەی 42 ڕۆژ خوێندن دواخرا و به‌شێوه‌ى ئۆنلاین به‌ڵام لە هەڵەبجە هیچ سەرکەوتو، بۆیه نەبوو بە پێویستمان زانی گردبوونەوەیەک رێک بخەین لەبەردەم باخی گشتیی شاره‌كه، هیوادارین ئەوەی خوێندكارى پۆلی 12یه و لە مافی خۆی خۆشنابێت لەو کاتەدا ئامادەببێت”.
داواكارییه‌كانى ئه‌و خوێندكارانه، دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وزاری بۆ 1ى 7، داغڵبوونی خوێندكاران بە 4 سفرەوە، گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ هەردوو دەرزی کوردی و عەرەبی.
شه‌یدا ئه‌میر، خوێندكارى پۆلى 12یه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ى ده‌وام نه‌كرا، خوێندكار هیچ سودێكى له خوێندنى ئۆنلاین وه‌رنه‌گرت، به‌تایبه‌ت بۆ 12ى ئاماده‌یی به‌شى زانستى، چونكه وانه‌كان پێویستیان به شیكردنه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ى گرنگه دۆخه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت، به درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ى كه دانراوه بۆ 1ى 7، له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی خوێندكاران بۆ تاقیكردنه‌وه ئه‌گه‌ر 4 سفریشى تێدابێت”.
ع