مهودا میدیا-
پنتاگۆن کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە کە هەفتەی یەکەمی شەڕ لەگەڵ ئێران 11.3 ملیار دۆلاری تێچووە.
كهناڵى سكاى نیوزى عهرهبى بڵاویكردووهتهوه “بەپێی سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، پنتاگۆن ئەم خەمڵاندنەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە كۆبوونهوهیهكدا پێشکەشی کۆنگرێس کردووە”.
ههروهها بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس “سوپای ئەمهریکا رایگەیاندووە، تەنها لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی جەنگدا پێنج ملیار دۆلاریان بۆ تەقەمەنی خەرجکردووە”.
له لایهكى ترهوه ئیدارەی دۆناڵد ترەمپى سهرۆكى ئهمهریكا پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کە داواکارییەک بۆ کۆنگرێس دەنێرێت بۆ دابینکردنی بودجەی زیاتری جەنگ، بەڵام پێدەچێت ئەو بیرۆکەیە بۆ ئێستا وەستابێت”.
سیناتۆر رۆجەر ویکەر، سەرۆکی کۆمارییەکان لە لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیران، ڕریگەیاند “پێشبینی ناکات لەم مانگەدا داواکاری بۆ دابینکردنی بودجەی زیادە پێشکەش بکرێت”.
ع