مەودا میدیا-
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عیراق و سووریا، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی كردەوە كە “دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ ئێران و كردنەوەی گەرووی هورمز دەدات”.
تۆم باراك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “ترەمپ دیدگایەكی روونی هەیە بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا لە هەموو كاتەكان زیاتر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران قووڵ بووەتەوە و رۆژانە لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتەوە لێدوانی دژیەك و پێچەوانە دەدرێت، هاوكات دۆخی ناوچەكە زیاتر ئاڵۆز بووە و رێگرییەكانی ئێرانیش لە گەرووی هورمزیش توندتر بووەتەوە، كە ئەوەش پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە ئاسایشی ئابووری بەشی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاواوە هەیە.
ئ پ