دۆسێیەی خورشید هەرکی و گیراوانی تر بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر دادگاییکردنی هەریەک لە خورشید هەرکی، حەیدەری برای و نێچیروان هەرکی بەرپرسی کۆمیتەی خەباتی یەکێتی، غازی هەرکی و کەبیر هەرکی بەڕێوەچوو.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی دەستگیرکراوان رایگەیاند “دادگای هەولێر بەبێ دیاریکردنی کاتی دانیشتنی داهاتوو، بڕیاری دواخستنەکەی دانیشتنەکەی دەرکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەموو دەستگیرکراوان بەپێی (ماددەی سێ)ی یاسای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، دادگایی دەکرێن، کە سزاکەی لەنێوان (سێ ساڵ تاوەکو زیندانی هەتا هەتایی) دەگرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان