كێ رێگره‌ له‌ رێككه‌وتنى كورد و توركیا؟

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە سەبارەت بە ئاستەنگ‌ و گرفته‌كانى بەردەم پرۆسه‌ى ئاشتیی کورد له‌ تورکیا هوشداریی دا و ده‌ڵێت، سەرەڕای بەردەوامبوونی رەوتی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، ناوەندگەلێک کە لە شەڕ و بایکۆتی کورد بەهرە دەبەن، هەوڵی تێکدانی رەوتەکە دەدەن.

دوران کاڵکان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان “په‌كه‌كه‌” رایگه‌یاند “27 ساڵە دەیانەوێ لە رێگەی سیستەمی فشار و پچڕانی پەیوەندییەکان، هەوڵی تێکشکاندنی رۆڵی سیاسیی ئۆجەلان و هاوکات ئازادی و بوونی گەلی کورد لە ئیمرالیدا دەدەن”.

وتیشى “بەبێ ئازادی فیزیکیی ئۆجەلان، هەڵوەشانەوەی یەکجاریی سیستەمی ئیمراڵیی و رەخسانی هەلی‌ چالاکیی ئازاد بۆ ئەو، ئەو رەوتە ئەنجامێکی سەقامگیری نابێت، کەواتە ئازادیی ئۆجەلان پێشمەرجی گەیشتن بە ئاشتییەکی سەقامگیرە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان