مەودا میدیا-
مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان ئاشکرایکرد پشتیوانیی لە پڕۆژەی کۆدەنگیی نیشتمانی دەکات و یەکڕیزیی کوردستانیش بنەمای سەرەکی پاراستنی ماف و ئازادییەکانە.
مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان رایگەیاند “یەکڕیزی، بنەمای سەرەکیی سەرکەوتن، پاراستنی ماف و ئازادییەکان و تەواوکردنی قۆناغی رزگاریی نیشتمانییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر دووبەرەکی و ناکۆکییەک، یان بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و کینە، زیان بە یەکگرتوویی دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە بەلاوە بنرێن و رێز لە جیاوازییەکان بگیرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو ” داوا دەکەن هەر هاوڵاتییەکی کوردستانی و هەر مرۆڤێک کە باوەڕی بە ئازادیی گەلان هەیە لە هەر شوێنێک بێت، پاڵپشتیی خۆی بۆ پڕۆژەی یەکڕیزیی کوردستان رابگەیەنێت”.
ب ح