مەودا میدیا_
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد سەرەڕای رووبەڕووبوونەوەی وڵات بە چەند قەیرانێک، بەڵام پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکەن و مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر کراوە.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “پلانی چاکسازییان بۆ ئاڵنگارییە ئابوورییەکان هەیە و حکومەت زیاتر لە چارەسەرێکی بۆ کێشە ئابوورییەکان هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” کار بۆ سەقامگیریی ئابووریی وڵات دەکەن، مووچەی فەرمانبەرانیان مسۆگەر کردووە و پرۆژە یاسای بودجە ئامادە دەکەن، پلانی جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوت دەدۆزنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەمنزیکانە پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکەن و لە بودجەی 2027دا گرنگییەکی زۆریان بە کەرتی کارەبا و وزەی نوێیەکان داوە”.
ب ح