مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگاى سلێمانى، ساڵى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا زیاتر له سێ هه‌زار تووشبووى نوێى شێرپه‌نجه تۆماركراون، به‌ڵام به‌راورد به ساڵى 2024 تووشبوون كه‌میكردووه.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین و هیوادارین حکومەتی هەرێمی چارەسەری پێویست بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دابین بکات”.
وتیشى “داوا لە سەرمایەداران دەکەم نەخۆشخانەیەک بۆ ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە بکەنەوە کە توانای داراییان باشە، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەو نەخۆشانە بێت کە باری داراییان باش نییە و لەوێ چارەسەر وەربگرن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تائێستا دەرمانی قاچاغ دێتە سلێمانی و عیراقەوە، بەڵام هەندێک دەرمان هەیە دەرمانی باشن بۆیە قاچاغن، چونکە رێککاری داخڵبوونیان بۆ نەکراوە، جۆرێکی تری قاچاغی دەرمان هەیە کە دەرمانەکە فەیکە”.
به‌پێى داتایه‌كیش، لە ساڵی 2025 دا سێ هەزار و 145 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراوە، كە خەڵكی قەزاو ناحییەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و ناوەڕاستی عیراقیشی تیادایە، به‌ڵام به‌راورد به ساڵى 2024 تووشبوون كه‌میكردووه ئه‌وكات سێ هه‌زار و 310 تووشبوو هه‌بوو.
ع