مژدەیەكی خۆش دەدرێتە ئەو خێزانانەی نفوسیان خانەقینە

مەودا میدیا-
دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە تەجمیدكردنی نفوسی زیاتر لە هەزار خێزانی قەزای خانەقین، بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئەو تەجمیدكردنە لەسەر ئەو خێزانانە هەڵدەگیرێت.

سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند” لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەدواداچوونیان بۆ كێشەی تەجمیدكردنی نفوسی زیاتر لە هەزار خێزانی خانەقین كردووە و چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانیان لە بەغدا كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە”.

وتیشی” دوای بەدواداچوونەكانی ئەوان لە ئێستادا بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لیژنەیەكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە لە بەغدا پێكهێنراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەو خێزانانەی كە نفوسەكانیان تەجمید كراوە ئێستا دەتوانن سەردانی نفوسی دیالە و خانەقین بكەن بۆئەوەی نوسراویان بۆ بكرێت بۆ ئەو لیژنەیەی كە لە بەغدا پێكهێنراوە و بۆ بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكانیان”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان