ئێران و ئەمەریکا وەڵامی یەکتر دەدەنەوە

مەودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئاشکرایکرد لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا چەند پێگەیەکی رادار و ناوەندێکی درۆنیان لە دوو دوورگەی ئێراندا بۆردومان کردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند ” ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ کردەوە دوژمنکارییەکانی ئێران لە خستنەخوارەوەی درۆنێکی وڵاتەکەیان لە جۆری (MQ-1) لەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی ئێران لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە بە وردی ئەنجامداوە و هیچ سەربازێکی ئەمەریکی بریندار نەبووە”.

لای خۆیەوە سوپای پاسداران رایگەیاند “هێزەکانیان بنکەیەکی ئاسمانییان کردووەتە ئامانج کە بۆ هێرشکردنە سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی سیریک بەکارهاتبوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دووبارەبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک بە وەڵامێکی جیاواز دەدەنەوە و بە پێی بەیاننامەکە ئیدارەی خۆبەزلزان و منداڵکوژی ئەمەریکا بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان