پەرلەمانتاران بەدواداچوون بۆ کێشەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەریەک لە پەرلەمانتاران (هەڵمەت هۆشیار، سەرخێڵ نەجمەدین لە فراکسیۆنی یەکێتی و جوانڕۆ محەمەد، لە فراکسیۆنی گۆڕان) لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتییان و بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم-یان کرد.

هەڵمەت هۆشیار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “چارەسەری گرفتی ئەو کارمەندانەی وەزارەتی ناوخۆ کرا کە کێشەی نەبەستنی دەرماڵەی هاوسەریان هەبوو لەگەڵ بەدواداچوون بۆ خشتەی پلەبەرزکرنەوەی ئەفسەران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەشێک لە نووسینگەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گرفتی جیاوازیان هەبوو ئەوانیش بە رێگەی جیا داوای چارەسەريان بۆ کرا و لەگەڵ گرفتی ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا بەهۆی نەبوونی نەخوێندەوارییەوە رووبەڕووی کێشە دەبوونەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەسەر راسپاردە و بەدواداچوونی پەرلەمانتاران لەماوەیەکی نزیکدا بە نووسراو و بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو گرفتانە چارەسەر دەکرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان