ئیسماعیل بەقایی: پێشێلکردنی ئاگربەست لە ئەستۆی ئەمەریکایە

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد تاران پابەندی ئاگربەست بوو ەو ئیسرائیل شکاندی، ئێستاش ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی وڵات و بەرژەوەندییەکانیان.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا هۆکاری پێشێلکردنی ئاگربەستە، هەمووی لە ئەستۆی ئەو وڵایەتە و هۆکاری نوێبوونەوەی نیگەرانییەکانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە رێگای دیپلۆماسی و مەیدانی جەنگ لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانییەکانی ئێراندا، لەسەر یەک هێڵ هەنگاو دەنێن”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێشتر لە رێگەی پاکستانەوە جەختیان لەوەکردووەتەوە کە راگرتنی جەنگ لە لوبنان خاڵێکی سەرەکی ئاگربەستە لەگەڵ ئەمەریکا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان