كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە گەرمیان دادەنرێت

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئێستا دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە سنوری گەرمیان چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سامان علی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند” لە قۆناغی یەكەمی دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای نێوان كەلار-كفری دادەنرێت و ئێستاش دەستكراوە بەدانانی ستوونەكان و بریارە هەشت كامێرا لە رێگاكە دابنرێت”.

وتیشی” دوای ئەو رێگایە لە رێگای كەلار-دەربەندیخانیش كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت و لە ئێستاشدا سەرجەم رێكارەكانی تەواو بووە و شوێنەكانیشی دیاریكراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”كامێراكان سەرجەم ئۆتۆمبێلەكان بەبێ‌ جیاوازی تۆمار دەكەن و ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانیش دەگرێتەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان