مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه پرسى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرحى دۆلار بووه‌ته باسێكى گرنگ له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌هۆیه‌وه نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه نا فه‌رمییانه‌ى كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق داواى له عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ 170 یان 200 هه‌زار به‌رزبكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌واڵه‌كه هیچ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ده‌وترێت عه‌لى عه‌لاق نیگه‌رانبووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى كردووه.
لاى خۆیه‌وه مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى پێشووى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه له‌م كاته‌ى ئێستا بوونى نییه و شتێكى نوێ له‌و باره‌وه نییه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كى له‌و جۆره له ئێستادا نییه، نرخى دۆلار وه‌ك خۆیه‌تى”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخى 100 دۆلار بۆ 156 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ع