مەودا میدیا-
هێزی دەریایی ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە کەشتییەکان و ئاشکرایکرد پێویستە سەرجەم کەشتی و یەختە دەریاییەکان رێڕەوی دەریایی باشووری دوورگەی لارک رەچاو بکەن و پابەندبن.
هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند “هەر کەشتییەک پابەندی رێڕەوی دەریایی دیاریکراو نەبێت لە باشووری دوورگەی لارک، ئەوا بەرپرسیارییەتی هەر رووداوێکی نەخوازراو لە ئەستۆی خۆیدا دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەرئەنجامی لادان لەو رێڕەوە دەریاییەی کە دیاریانکردووە مەترسیدارە، کە خۆیان لە ئەگەری بەرکەوتن بە مینە دەریاییەکان، پێکدادانی دەریایی لەنێوان کەشتییەکان، یان تەنانەت بەئامانجگرتنی راستەوخۆیان دەبینێتەوە”.
ب ح