ناتانیاهۆ: ئێران لاوازبووە و بۆ مانەوەی خۆی دەجەنگێت

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد ئەوەی لەم سێ ساڵەی جەنگی راستبوونەوەدا لە نەڕەی شێر و بەرلەوەش بەدەستهاتووە دەستکەوتی مێژوویین و بەردەوامیی مانەوە وڵاتەکەی مسۆگەر دەکەن.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “وڵاتەکەی رووبەڕووی مەترسیی لەناوچوون بووەوە لەلایەن رژێمێکەوە کە هەوڵی سڕینەوەی دەدات و دەیەوێت بە بۆمبی ئەتۆمی چەکدار بێت، بەڵام ئەوان مەترسییەکە و مەترسییەکانی تریشیان دوورخستەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم رژێمە لە ئێستادا شڵەژاوە، لاوازترە لە هەر کاتێکی تر بۆ مانەوەی خۆی دەجەنگێت، رووخاندنی ئەم رژێمە ئەرکی سەرەکییە، کە هێشتا لە بەردەمیاندایە، بەڵام نزیکە و مەحاڵ نییە، ئەوان تەنها هێرش ناکەنە سەر ئیسرائیل، هێرش دەکەنەسەر هەمووان،چونکە ئێران ئاگاداری هێز و گورزی دەستیانە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە دوژمنەکانی ئیسرائیل تێبگەن و یاری بە ئاگر نەکەن، چونکە گەلی ئیسرائیل یەکێتیی ناوخۆیی هەیە بۆ بەزاندنی دوژمنەکانی و هیواخوزە گەلەکەی لە ساڵانی ئایندەدا بەهێزتر ببێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان